وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەیەک دەربارەی گزی بڵاودەکاتەوە
رۆژی پێنجشەممە 26-5-2016 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و، ئاماژەی بە دەقێکی یاسای بڵاوکراوەی نێو (الوقائع العراقیە)ی ساڵی 1996 كردووە، سەبارەت بە سزادانی غەش و یارمەتیدەرەکانیان رایدەگەیێنێت "تکایە ئاگادار بن کە ئێستایش بەم یاسایە کار دەکرێت و پێویستە هەموو قوتابی و مامۆستایانی خۆشەویست ئاگادار بن".
بەپێی ئەو یاسایە "هه‌ركه‌سێك دزه به پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندن بكات و یا ئاشكرا یا بڵاو و ده‌ستاوده‌ستیان پێ بكات به شێوه‌یه‌كی ڕێگه‌پێنه‌دراو، سزاكه‌ی به‌ندكردنه (حپس) به مه‌رجێك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت".
دەقی یاسای (الوقائع العراقیە) ساڵی 1996، كە وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردوەتەوە:
پشتبه‌ستن به بڕیاری ژماره (132)ی بڕگه‌ی (ئه‌لف)ی مادده‌ی (42)ی ده‌ستووری عێراقی، بڕیاردرا:
یه‌كه‌م:
1. هه‌ر كه‌سێك دزه به پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندن بكات و یا ئاشكرا یا بڵاو و ده‌ستاوده‌ستیان پێ بكات به شێوه‌یه‌كی ڕێگه‌پێنه‌دراو، سزاكه‌ی به‌ندكردنه (حپس) به مه‌رجێك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت.
2. ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه ئه‌نجامده‌دات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان یا دانه‌ری پرسیاره‌كان یا پارێزه‌ر یا ئاماده‌كار و یا به‌رگكردن و وه‌رگێڕانی پرسیاره‌كانی له ئه‌ستۆ بو یا ڕاسپێردرابوو له گواستنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، سزای به‌ندكردن (حپس) ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له (7) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
3. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و تاوانه‌ی كه له هه‌ردوو بڕگه‌ی (1) و (2)ی به‌ندی یه‌كه‌مدا هاتوون، له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می (التقصیر) و فه‌رامۆشكردنه‌وه (اهمال) بوون، سزاكه‌ی به‌ندكردنه (حپس) به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له ساڵێك زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م:
1. هه‌ر كه‌سێك هاوكاری یان ئاسانكاری بۆ (گزیكردن)ـی نێو تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی قوتابخانه‌كان یا تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی كردبێت، سزاكه‌ی به‌ندكردن (حپس) ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی كه‌متر نه‌بێت له ساڵێك و زیاتر نه‌بێت له سێ ساڵ.
2. بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه له نێو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان گزییان كردووه پیاده ناكرێت، ته‌نیا بڕیاره‌كانی سیسته‌می قوتابخانه‌یان به سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سێیه‌م:
هه‌ر كه‌سێك یاری به ده‌فته‌ر یا په‌ڕاوی به‌كارهێنراو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان یا تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان یا یاریكردن به تۆماری تایبه‌تی نمره‌ی قوتابخانه وه‌ك ئاڵوگۆڕی به‌رگ یا نووسین له‌سه‌ری یان راكێشانی په‌ڕاو یا زیادكردنی په‌ڕاوێك بۆی یان لادانی نمره‌كانیان یان نمره‌گۆڕینه‌وه بكات، سزاكه‌ی به‌ندكردن (حپس) ده‌بێت به مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له (7) ساڵان زیاتر نه‌بێت.
چواره‌م:
ئه‌و تاوانانه‌ی به ئه‌نقه‌ست كه به ده‌ق له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ كراوه، به تاوانی ئابڕووبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن.
پێنجه‌م:
ئه‌م بڕیاره له لاپه‌ڕه‌ی (358)ی ژماره‌ی (3646)ی ڕۆژنامه‌ی(الوقائع العراقیه) له‌ڕێكه‌وتی 2-12-1996ی زایینی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
