پێشمەرگە فڕۆکەیەکی سیخوڕیی داعش دەخاتە خوارەوە
سەرچاوەیەک لە هێـزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری داقووق راگەیاند، کە ئەوە جاری یەکەم نییە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داعش دەخەنە خوارەوە و تاوەکو ئیستا چەند فڕۆکەیەکی لەو شێوەیەیان تێکشکاندووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، کە چەکدارانی داعش دەیانەوێ لە رێگای ئەو فڕۆکانەوە، چاودێریی بەرەکانی شەڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن، بەڵام پێشمەرگە بەردەوام شکست بەو هەوڵانەی داعش دەهێنێت.
بەهۆی شکانیان لە بەرەکانی شەڕی دژ بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چەکدارانی داعش ورەیان رووخاوە.
باسنیوز
