بەعسییەکان لە نووری مالیکی نزیک دەبنەوە
سەرچاوەیەکی سیاسیی باڵا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد: “چەند سەرکردەیەکی بەعسیی عێراقی، خۆیان لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نزیک کردووەتەوە کە نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی سەرۆکایەتی دەکات”. ڕوونیشی کردەوە، ئەو خۆنزیککردنەوەیە، بەو مەبەستەیە کە بەرەیەک لە دژی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق دروست بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە سیاسییەکە، ئێستا هەریەک لە لایەنگرانی عەبادی، هەریەک لە ڕێکخراوی بەدرە کە هادی عامری ئەمیندارێتی دەکات، لەگەڵ سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق.
هەر لەمبارەیەوە د. عەرەفات کەرەم، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کورد ناچێتە پاڵ هیچ یەکێک لەم دوو بەرەیەوە، بەڵام دیارە کە تا دێت، پەیوەندیی ئەم دوو بەرەیە توندتر دەبێت”. گوتیشی: “ئێستا ململانێکەیان لەسەر ئەوەیە کە کامە لەم دوو بەرەیە، پشکی زیاتر بۆ خۆیان مسۆگەر دەکەن”.
باسنیوز
