بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا ڕەوشی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد

بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا ڕەوشی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سەلاحەدین پێشوازی لە فرانك بەیكەر بالیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی عێراق و سەركەوتنەكانی هێزەكانی عێراقی تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوا ڕووداو و پێشهاتەكانی ناو پەرلەمانی عێراق و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەكان ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان لەمەڕ قەیرانی سیاسیی عێراق و هۆكارەكانی قەیرانەكە خستەڕوو.








باسنيوز
Top