هێمن هەورامی: پارتی وای کرد کوردستان دووربکەوێتەوە لە گرفتی سیاسی

هێمن هەورامی: پارتی وای کرد کوردستان دووربکەوێتەوە لە گرفتی سیاسی
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، به‌شێكى گرنگ له‌ ستراتیژیه‌تى ئاراستەکردنی سیاسەتی حزبەکەی، به‌ تایبه‌تى بۆ كێشه‌ نێوخۆییه‌كان، ئەوەیە کە هه‌موو چارسەرێک به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ بەڕێوە بچن.
هێمن هه‌ورامى، به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌رەوه‌ى پارتى دیموكراتیی كوردستان، لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ شاندێکى سه‌نته‌رى دیالۆكى مرۆیى له‌ هه‌ولێر، باسی لە چۆنیەتیی پێكهێنانى كابینه‌ى 7ـی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی کردووە و ئاماژەی بەوە داوە، به‌پێى مافی هه‌ڵبژاردن، پارتى دیموكراتىی كوردستان، زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست هێناوە، به‌ڵام بۆ هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریەتى و به‌شداریكردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌ندێك لە مافەکانی خۆى بۆ یەکڕیزی و ته‌بایی لایەنەکانی کوردستان، بە لایەنەکان داوە. دەشڵێت: “هەر ئه‌مه‌ وایكرد كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ كێشه‌ى سیاسى دوور بکەوێتەوە كه‌ كاره‌ساتى مرۆیى به‌ دوای خۆیدا دەهێنێت. بۆیه‌ پارتى دیموكراتىی كوردستان هه‌موو چارەسەرێکی به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌”.
هێمن هەورامی ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە سیاسەتەکەی پارتی، ‌به‌شێكى گرنگه‌ له‌ ستراتیژیه‌تى ئاراستەکردنی سیاسه‌تى پارتى، به‌ تایبه‌تى بۆ كێشه‌ نێوخۆییه‌كان.






باسنیوز
Top