ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كه‌رنه‌ڤاڵی به پارێزگابوونی دهۆك و "هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگ بۆ ریفراندۆم" به‌رده‌وامن
(ئه‌یوب ره‌مه‌زان) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك گوتی: له رۆژی 27ـی 5 كه رۆژی به پارێزگابوونی دهۆكه، كه ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری دهۆك سه‌رپه‌رشتیاری كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌كه‌ین، به‌رنامه‌یه‌كمان داناوه له هه‌ر دوو رۆژی 27 و 28ـی ئه‌م مانگەدا کە چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له رۆژی 27ـی مانگ سەعات 5ـی ئێواره پێشبڕكێیه‌ك له نێوان فه‌رمانگه‌كانی دهۆكدا هه‌یه و، براوه‌كانی یه‌كه‌م به باشترین شێوه خه‌ڵات ده‌كرێن."
(ئه‌یوب ره‌مه‌زان) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "له یادی به پارێزگابوونی شاره‌كه‌دا، كه‌رنه‌ڤاڵی "هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگ بۆ ریفراندۆم" به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی پارێزگا به شارۆچكه‌كانیشه‌وه به‌شدار ده‌بن و، هه‌موو پێكهاته‌كان له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن، كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كۆنسووله‌كان و میوانانی بیانی ئاماده ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند تێیدا به‌شدارن و ئاهه‌نگێكی هونه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت."
(ره‌مه‌زان) ئه‌وه‌شی گوت: "بۆ رۆژی دواتر سەعات 10:30 خوله‌ك پێشانگایه‌ك ده‌كرێته‌وه، له‌و پێشانگایه‌دا كو‌لتووری دهۆك پیشان ده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له ڕێكخراوه‌كان كه‌لوپه‌لی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌و ڕۆژه‌دا پلانی پارێزگای دهۆك بۆ سێ ساڵی دابێ، له‌لایه‌ن پارێزگارەوە پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دانی ئێواره‌دا له‌سه‌ر چیای زاوا بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كو‌لتوور، كه ساڵانه ده‌كرێت، فڕۆكه‌ی كاغه‌زی تێدا ده‌فڕێنرێت، كه ئه‌وه‌یش ئامانجی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی ئێمه بیر له دروستكردنی كه‌لوپه‌لی دیكه بكه‌نەوە".
KDP
