كه‌ركووك؛ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا 8 تیرۆریست ده‌ستگیر كران

كه‌ركووك؛ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا 8 تیرۆریست ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووك رایده‌گه‌یێنێت، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له ‌شاره‌دێى یایچى، ئاسایش و پۆلیسى قه‌رزا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك هه‌شت تیرۆریستیان ده‌ستگیر كردوون.


نه‌قیب(فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى) به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووك به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانـى ڕایگەیاند‌: "له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى ئه‌منى، هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌ركووك به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پۆلیسى قه‌زا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ سنوورى شاره‌دێى یایچى باشوورى شارى كه‌ركووك، توانییان هه‌شت تیرۆریست ده‌ستگیر بكه‌ن."

نه‌قیب(فه‌رهاد) گوتیشى:" هه‌ندێك له‌وانە چه‌كدارى ڕیخراوە تیرۆریستییەکەی داعش بوونه‌ و، هه‌ندێكیشیان به‌ مادده‌ى (4)ـى تیرۆر داواكراون."







KDP
Top