لە كه‌ركووكدا تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیر كرا

 لە كه‌ركووكدا تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیر كرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك ڕایگە‌یاند‌ تیرۆیستێكی داعشیان به‌ چه‌ك و كه‌لوپه‌ل و مادده‌ی ته‌قینه‌وەوە‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك توانیمان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ین به ‌ناوی (ع. ن. ز) كه‌ بندیانێکی تازەموسڵمانە واتە ‌مه‌سیحی بووه‌ و بووه‌ به ‌ئیسلام."

عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "کۆمەڵە چه‌كێكی كلاشینكۆف و پێنج مه‌خزه‌نی كلاشینكۆف و كۆمه‌ڵێك هەوێنی ته‌قینه‌وه‌یشی لە ماڵەوە لێ گیراوە."

بەڕێوەبەری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك گوتیشی: "پاش لێکۆڵینه‌وه‌، دانی نا به‌وه‌ی كار بۆ تیرۆریستانی داعش ده‌كات."







KDP
Top