پارتی لە سلێمانی چاوەڕوانی میکانیزمی جێبەجێکردنی گۆڕانکارییەکانە
فاروق عەبدولکەریم، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ڕاگەیاند: “لێژنەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەگەڵ ئەنجومەنی خۆجێیی و لقەکانی پارتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە، دوای وەرگرتنی بۆچوونەکان، بڕیار لەسەر چۆنیەتی نەخشەی گۆڕانکاری لە ڕێکخستنەکانی پارتی دەدرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دوای تاوتوێکردنی دۆخی پارتی لە سنوورەکە، بڕیاری لادان و کەم کردنەوەی هەندێک بارەگا دەدرێت و ئەگەر پێویستیش بکات، لە هەندێک شوێندا بارەگا زیاد دەکرێت. گوتیشی: “لێژنەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەست بەکار بووە، بەڵام هێشتا بەرەو ڕووی سلێمانی نەهاتووە، تا بڕیار لەسەر گۆڕانکارییەکان بدات و چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە لێژنەکە لەمبارەوە بڕیار لەسەر گۆڕانکارییەکان بدات”.
باسنیوز
