یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ بارزانی کۆدەبنەوە
مەلا کەریم، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبە، ڕاگەیاند: “لەناو ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، هەردوولا لێژنەیەک بۆ سەردانیکردنی سەرجەم لایەنەکان پێک دێت. گوتیشی: ”ئەو سەردانە بۆ دڵنیاکردنەوەی لایەنەکانە لەوەی کە ڕێککەوتنەکە لە دژی هیچ لایەنێکدا نییە”.
بە گوتەی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی: “بۆ دڵنیابوونی پارتی و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، لێژنەکەی گۆڕان و یەکێتی، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتیی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکەن، لەوەش دڵنیایان دەکەنەوە کە هەوڵەکەیان بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردە".
باسنیوز
