سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی تازەی شانشینی ئۆردۆن دەكات
لە دیدارەكەدا كونسوڵی شانشینی ئۆردۆن لە هەولێر سڵاوی شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئۆردۆنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و جەختیشی لە برایەتی و دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئۆردۆن كردەوە. هەروەها ستاییشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شكستدانی تیرۆریستان و پێزانینیشی هەبوو بۆ حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان كە زۆر بە دڵفراوانیی یارمەتیی سەدانهەزار ئاوارە و لێقەوماویان داوە.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی شا عەبدوڵڵا و گەلی ئۆردۆنی كرد كە پابەند و خاوەنی بەهای بەرزن و پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆنی بە پەیوەندییەكی تایبەت و دۆستانە وەسف كرد و جەختیشی لە قووڵتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كردەوە. سەرۆك بارزانی سوپاسی تیمە پزیشكییەكانی شانشینی ئۆردۆنی كرد كە لە هەرێمی كوردستاندا یارمەتیی خەڵكیان داوە لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانیان
