ه‌هۆی ڕووداوێكه‌وه چه‌ند مه‌نهۆڵێكی گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌لار ته‌قینه‌وه
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌دراوه به ئه‌وه‌ش كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (23-5-2016) ئاگر له‌نێو دوكانى هاووڵاتیه‌كدا له‌گه‌ڕه‌كى كه‌لارى كۆنى شارى كه‌لار كه‌وتووه‌ته‌وه كه به‌نزین‌و گازى تێدابووه و به‌هۆى رژانى به‌نزینه‌وه‌كه‌وه بۆناو مه‌نهۆڵى گه‌ڕه‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك مه‌نهۆڵ ته‌قیونه‌ته‌وه‌و زیان به‌شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كه‌كه كه‌وتووه‌و زیانى ماددى به‌ر 4 دوكان و ژماره‌یه‌ك ماڵى نزیك رووداوه‌كه كه‌وت".
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه خاوه‌نى دوكانه‌كه ویستویه‌تى مۆلیده بخاته‌كار به‌ڵام به‌هۆى شۆرتی كاره‌باوه ئاگر له مۆلیده‌كه‌ى به‌ربووه و دواتر ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ى كردووه و له‌كۆنترۆڵ ده‌رچووه و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى كه‌لاره‌وه كۆنترۆڵكراوه.
باس‌نیوز
