لە دوز خورماتوو حەشدی شەعبی پێشمەرگەیەک بە تودی سزا دەدەن

لە دوز خورماتوو حەشدی شەعبی پێشمەرگەیەک بە تودی سزا دەدەن
هەرچەندە پێشتریش چەند ڕێککەوتنێک لەنێوان “حەشدی شەعبی” و ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی یەکێتی ئەنجامدراون لەسەر هێورکردنەوەی ڕەوشی دوزخرماتوو کە لە سەرەتای هاتنی داعش بۆ ناوچەکە و دوای گرتنەوەی قەزاکە لەلایەن پێشمەرگە بە ڕێککەوتنێکی نهێنی لەگەل یەکێتی ئەو میلیشیا شیعانە جێگیر کران.

هەر لە ئەنجامی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دوزخورماتوو کە گەنجانی شارەکە بۆ چەند ڕۆژێک شەڕی چەکداریان دژی میلیشیا شیعەکان بەرپاکرد و دواتر لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی گەنجانی دوز بە ئاژاوەگێڕ ناسێنران، بە دانیشتنێکی دوو ڕۆژە هەم دیسان ڕێککەوتنێکی تریان واژوو کرد بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ئالۆزیەکانی نێوان کورد و شیعە، کەچی حەشدی شەعبی پێشمەرگەیەکی یەکەی ٧٠ی یەکێتی دەڕفێنێ و بە توندی شێوە سزای دەدات.

بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەمە وێنەی ئەو پێشمەرگەیەیە کە پێش چەند ڕۆژێک لەلایەن حەشدی شەعبیەوە لە خورماتوو گیراوەو دواتر بەو شێوە دڕندانەیە ئەشکەنجە دراوە.

ڕۆژانە هەواڵ زانیویەتی کە ناوی ئەو پێشمەرگەیەی کوردستان ” کاروان رەشید موحەمەد”ە پێشمەرگەی هێزەکانی یەکەی70ی یەکێتیە.




ڕۆژانە هەواڵ
Top