شنگال ناوەکەی بەفەرمیی بۆ کوردی گۆڕاوە
قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) ڕاگەیاند: "لە ماوەی ڕابردوو پێشنیارێکیان کرد بۆ ئەوەی ناوی شنگال لە عەرەبییەوە بۆ کوردی بگۆڕدرێت و، لە لایەن ئەنجومەنی قەزای شنگال و ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵەوە ئەو پێشنیارە خراوەتە دەنگدان و پەسەندیش کراوە، بۆیە لەمەودوا بە فەرمیی مامەڵە بە ناوە کوردییەکە دەکرێت نەک وەکو پێشوو ناوە عەرەبیەکە."
(مەحما خەلیل) گوتیشی، دوای گۆڕینی ناوەکە بۆ کوردی ھەوڵی دیکەیان ئەوە دەبێت کە ئەو قەزایە ببێتە پارێزگا و بگەڕێتەوە باوەشی ھەرێمی کوردستان.
PDK
