سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و قەیران و ڕووداوە سیاسییەكانی ئەم دواییەی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لە ڕێگەچارەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان. هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند کە فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوە و ڕاگۆڕێنەوەی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێکی هاوبەش و لیژنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر کارەکانی خۆیان بەردەوامن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقییەكان.
Chat Conversation End
Seen by Abdulrazaq, Ibrahim, Aza
