ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ پێشمەرگە دەنێرێت

ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ پێشمەرگە دەنێرێت
فەرماندەیەکی سوپای ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی هاوکاریی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و ئۆتۆمبێلی سەربازی دەنێرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24)، کۆڵۆنێڵ پرێل، سەرپەرشتیاری راوێژکارە سەربازییە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە وڵاتەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2016 بڕێکی دیکەی هاوکارییە سەربازییەکان، بە مووشەکی میلانەوە، بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەنێرێت.

کۆڵۆنێل پڕێل ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو هاوکارییانەی لە مانگی داهاتوو بۆ پێشمەرگە دەنێردرێت، ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری (دینگۆ)ش لە خۆی دەگرێت.

ئەڵمانیا لە سەرەتای هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە لە مانگی ئابی 2014 بۆ سەر کوردستانی باشوور، بە ناردنی راوێژکاری سەربازی بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و ناردنی هاوکاریی سەربازیی و تەقەمەنی، هاوکاریی هەرێمی کوردستان و پیشمەرگەی کردووە.







باسنيوز
Top