وەزارەتی دارایی لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە ڕوونکردنەوەی دا
دەقی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سه‌باره‌ت به دابه‌ش كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران:
ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، ئاگادارى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه هیچ هۆكارێكى سیاسى له پشت دوا كه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نیه، به‌ڵكو له پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه، پشت به‌و بڕه پارانه ده‌به‌ستین كه له فرۆشتنى (نه‌وت)ـه‌وه به قۆناغ به‌ده‌ستمان ده‌گات.
ڕوونیشى ده‌كه‌ینه‌وه به‌رنامه‌ڕێژى له وه‌زاره‌تمان ده‌كرێت، بۆ دابه‌ش كرنى مووچه، كه ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى به ده‌ست وه‌زاره‌تمان ده‌گات، هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنى بڕى پاره‌ى وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پێدانى مووچه‌كانیان، هه‌ر بۆیه بۆ ڕاى گشتى و دڵنیاكردنه‌وه مووچه خۆران، ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له ماڵپه‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه له بوونى هۆكارى سیاسى، ڕه‌تیشى ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م هه‌واڵانه چه‌واشه‌كاریه و دووره له ڕاستى و هیچ بنه‌مایه‌كى نیه.
KDP
