سەربەست تڕوانشی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە: عێراق توانای پاراستنی بارەگای پەرلەمانی نییە چۆن مووسڵ رزگار دەکاتەوە؟

 سەربەست تڕوانشی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە: عێراق توانای پاراستنی بارەگای پەرلەمانی نییە چۆن مووسڵ رزگار دەکاتەوە؟
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، رەخنە لە حکوومەتی عێراق دەگرێت، بەوەی ناتوانێت بارەگا حکوومییەکانی خۆی بپارێزێت، چۆن دەتوانێت هەنگاوبنێت بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ؟.

سەربەست تڕوانشی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری ناوەران، راگەیاند: حکوومەتی عێراق توانای ئازادکردنەوەی شاری موسڵی نییە، بۆیە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە و ئاگادارکردنەوەی خەڵک هیچ لەدۆخی موسڵ ناگۆرێت، حکوومەتی عێراق توانای بەرگریکردنی لە بینایەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی نییە ئێستا چۆن دەتوانێت بەو هێزەوە موسڵ ئازادبکاتەوە؟ گوتی: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێوەیەکی زۆر قارەمانانە لەسەنگەرەکانی خۆیان جێگیربوون، بەپاڵپشتی هێزی هاوپەیمانان کاری جددی دەکرێت بۆ ئەوەی بڕبرەی پشتی داعش بشکێنرێت و لەماوەی رابردوو داعش گورزی کوشندەی بەرکەوتووە".







باسنیوز
Top