عه‌لی عه‌ونی: له ده‌رگاوه گۆڕانمان ده‌رکردووه لێناگه‌ڕێین له کونی بۆری سۆبه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌یپارتی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و گۆڕان پێکه‌وه گوتی: ” پارتی گۆڕانی له ده‌رگاوه ده‌رکردووه‌ته ده‌ره‌وه و قبوڵ ناکرێت له کونی بۆری سۆبه‌وه بێته‌وه.”
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی عه‌لی عه‌ونی گوتی: ” سه‌ربه‌خۆیی کوردستان مافێکی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانه و ئه‌و پرسه له کۆتایی نزیکبووه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێ بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دواوه و به‌ره‌و به‌غدامان ببه‌نه‌وه له کاتێکدا که به‌غدا نه‌ماوه و عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت ئه‌و لایه‌نانه به نه‌مانی عێراقیش بانگی سوریا و تورکیا و ئێران ده‌که‌ن ده‌ڵێن وه‌رن داگیرمان بکه‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌و لایه‌نانه شه‌ڕی به وه‌کاله‌ت به کورد و پارتی ده‌فرۆشن..
رۆژانەهەوال
