ئەم حەفتەیە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی دەستبەکار دەبێت
(ئه‌دهه‌م بارزانی) له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بلاوی كردووه‌ته‌وه كه، چه‌ند رۆژێكه پرسیاری زوری ئاراسته ده‌كرێت كه كه‌ی له شاری سلێمانی ده‌ستبه‌كار ده‌بێ، له وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه، ''به ئومێدی خوای گه‌وره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م پارێزگایه و پاڕێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له خزمه‌تدا ده‌بم.''
(فارس نەورۆڵی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جه‌ختی كرده‌وه كه، "بڕیارە لە دوو رۆژی دابێ، (ئەدھەم بارزانی) وەکو سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لە شوێنی (عێززەدین بەرواری) دەستبەکار بێت و بە فەرمی ئەو پۆستە وەربگرێت.''
(فارس نەورۆڵی) گوتیشی، بڕیار بوو حەفتەی رابردوو (ئەدھەم بارزانی) دەستبەکار بێت، بەڵام بەھۆی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییه‌وه بۆ ئەم حەفتەیە دواخرا.
