محەمەد بازیانی: ئەمەریكا و بەریتانیا خەریكی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردین
بازیانی لە لێدوانێكدا بە رایگەیاند كە ئەوەی لە عێراق روو دەدات لە خۆپیشاندان و هەڵكوتانە سەر دامودەزگاكانی دەوڵەت؛ بەڵگەیە لەسەر پارچە پارچەبوونی وڵات؛ ئەمەش پلانێكی ستراتیژیی ئەمەریكا و بەریتانیایە.
سكرتێری گشتی بزووتنەوەی چاكسازی و گەشەپێدان؛ پێشبینی كرد كەلە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا عێراق دابەش دەبێت و روونیشی كردەوە كە كورد بەشێك نین لەو رووداوانەی لە عێراق روو دەدەن.
بازیانی روونیشی كردەوە كە كورد بۆ چەندین جار هەوڵی دا كە كێشەكانی لەگەڵ بەغدا لە رێگەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكات؛ بەڵام لایەنی عێراقی بەهۆی غروور بوون گوێی بە هەوڵەكانی كورد نەدا.
سكرتێری گشتی بزووتنەوەی چاكسازی و گەشەپێدان؛ جەختیشی كردەوە كە ئەو كێشە و ئاڵۆزییەی عێراق؛ هۆكارێكە بۆ ئەوەی كورد دەوڵەتی خۆی رابگەیەنێت.
باسنيوز
