پێنج کارمەندی ئاسایشی پەیەدە شەهید بوون
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستانەوە، تەقینەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ لە شارەدێی عالییە بەدووری ١٠کم لە ناوەندی شارۆکەی تەلتەمەر لە رێگەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە روویداوە و بنکەیەکی ئاسایشی شارەدێیەکەی کردووەتە ئامانج.
بەهۆی تەقینەوەکە پێنج کارمەندی ئاسایشی سەر بە پەیەدە شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار هەیە.
هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لەکاتێکدا دوو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە رووە و بنکەکەی ئاسایش هاتوون، لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی بنکەکەوە رووبەڕووبوونەوە روویداوە، بەڵام خۆکوژێک لە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەدا خۆی تەقاندووەتەوە و خۆکوژەکەی تر دەستگیر کراوە.
وشە
