یاسایەکی نوێ بۆ کەرتی پەروەردە پێویستە

 یاسایەکی نوێ بۆ کەرتی پەروەردە پێویستە
ژمارەیەك پڕۆژەیاسا لە پەرلەمانی كوردستان ئامادە كراون و، بڕیارە یاسایەكی نوێ بۆ كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان دەربكرێ، ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەش ڕایدەگەیێنێ، پێویستە یاسایەكی نوێ بۆ پەروەدەی هەرێم دەربكرێ.

ئایدن مەعرووف، ئەندامی لیژنەی پەروەدە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە ئاگاداری هەوڵەكانی وەزارەتی پەروەردە نین بۆ یەكخستنی سیستەمی تاقیكردنەوەكان لە نێوان وەزارەتی پەروەدەی هەرێمی كوردستان و، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی فیدراڵی عێراق، ئەگەر پرسێكی وا بگاتە لیژنەكەمان بەدوایدا دەچین."

مەعرووف گوتیشی: "لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ ڕاستكردنەوەی یاسای پەروەردەی هەرێمی كوردستان و پڕۆژەیاسایەك بۆئەم مەبەستە ئامادە كراوە و لە كۆبوونەكانی لیژنەدا كاری لێ دەكرێت، بەلآم لەبەر ڕەوشی ئێستای پەرلەمان ئەگەر لیژنە پەسەندیشی بكات ئەوە پێویستی بە كۆبوونەوەی پەرلەمانە بۆ پەسەندكردنی."







KDP
Top