گرووپی ئەلكترۆنیی فۆنتیك تۆن نووسینگەكانی لە هەولێر دەكاتەوە

گرووپی ئەلكترۆنیی فۆنتیك تۆن نووسینگەكانی لە هەولێر دەكاتەوە
گرووپی ئەلكترۆنیی فۆنتیك تۆن نووسینگەكانی لە هەولێر دەكاتەوە
بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و عەبدوڵڵا سافی و بەڕێوەبەری هەرێمی كۆمپانیای پۆشی ئەمەریكی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و ژمارەیەكی زۆر لە وەزیر و شاندی قونسوڵگەرییە بیانییەكان و بەرپرسی حكوومی و بازرگان و دەزگاكانی راگەیاندن، گرووپی ئەلكترۆنیی فۆنتیك تۆن تاكە بریكاری كۆمپانیای پۆش لە عێراق و ئوردن بە بۆنەی كردنەوەی نووسینگەكانی لە هەولێر پایەتەختی هەرێمی كوردستان و شارەكانی دیكەی عێراق بە تایبەتی بەغدا و بەسڕە ئاهەنگێكی گەورەی لە هەولێر ساز كرد. ئەو نووسینگانە پیشانگەی فرۆشتن و سەنتەری خزمەتگوزاریی كڕیاران بە سەرپەرشتیی كارمەندی لێهاتووی هونەری و خزمەتگوزاری لەسەر بەرزترین ئاست لە خۆ دەگرێت.
سەرەتا خەلیل گۆران سەرۆكی ئەنجوومەنی گرووپی فۆنتیك تۆن رای گەیاند: ئامانج لە وەبەرهێنان لە سێكتەری ئەلكترۆنی لە عێراق بە گشتی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی پێشكەشكراوە لە فۆنتیك تۆن بۆ كڕیار بۆ پێدانی رەزامەندیی هەموو جۆرە زەوقێكی كڕیارەكان.
پاشان عەبدوڵڵا سافی بەڕێوەری هەرێمی كۆمپانیای پۆش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا گوتی: كۆمپانیاكەمان لێكۆڵینەوەیەكی فراوان و وردی بۆ بازاڕی مۆبایلە زیرەكەكان لە ناوچەكە ئەنجام دا و پلانی داڕشت بۆ گەیاندنی مۆبایل زیرەكی پۆش بۆ ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان لە ماوەی یەك مانگ لە خستنە بازاڕی عێراقیدا. لە دوای یەك ساڵ لە هاتنی ئەو جۆرە مۆبایلە، قەبارەی كۆی فرۆشتنی گەیشتە 2,5 بلیۆن دۆلار. بە هۆی ئەو رەواجە كۆمپانیاكەمان بڕیاری دا بێتە ناو بازاڕِی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا بۆ ئەوەی كڕیاران لەو ناوچانەدا سوومەند بن لەو ئامێرانە.
دواتر ئوسامە بەداوی بەڕێوەبەری گشتیی گرووپی فۆنتیك تۆن گوتی: یەكەمین وەبەرهێنانی گرووپەكە گەیشتە 25 ملیۆن دۆلار و دەگاتە 100 ملیۆن بە كۆتاییهاتنی ئەمساڵ بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەیەكی نایاب بە نرخێكی گونجاو بخرێتە بەردەست كڕیاران.
بەداوی هەروەها گوتی: ئامانجی راستەقینەی گرووپی فۆنتیك تۆن پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ستراتیژیی راستەقینەیە بۆ سەرجەم و ەبەرهێنەرەكان، بۆیە گرووپی فۆنتیك تۆن گرەنتیی راستەقینە بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشكەش دەكات بۆ بڕوابوونی قووڵی بە بەرهەمی ئەمەریكی پۆش هەیە.
لەم بارەیەوە دیار شوانی بەڕێوەبەری بازاڕكاریی فۆنتیك تۆن رایگەیاند: لە وەرزی هاویندا فێستیڤاڵێكی گەورە بە ناوی فێستیڤاڵی هاوینە ساز دەكەین. لەم چالاكییەدا ئۆفەری گرنگمان هەیە وەك ئەوەی مۆبایلێكی پۆش بكرێت ناوی دەچێتە راكێشانی هەفتانە بۆ بردنەوەی 10 ئۆتۆمبیل و 50 تەلەڤزیۆن و كۆمەڵێك دیاریی بە نرخ. فێستیڤاڵەكە لە 1 ی مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەستپێدەكات و لە 31 ی حوزەیران كۆتایی پێدێت.
جێی باسە گرووپی فۆنتیك تۆن تاكە بریكاری كۆمپانیای پۆشی ئەمەریكی سەنتەری خزمەتگوزاریی لە شارەكانی هەولێر و كەركووك و سلێمانی كردەوە و لە بەرنامەیدایە ئەو سەنتەرانە لە سەرجەم شارەكانی عێراق بكاتەوە بە تایبەتی لە بەغدا و بەسڕە بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی بخاتە بەردەم كڕیارەكانی.
Top