بۆ پێكهێنانی حکومەتی یەكێتی و گۆڕان ، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای كشانەوە لە حكومەت دەكات

بۆ پێكهێنانی حکومەتی یەكێتی و گۆڕان ، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای كشانەوە لە حكومەت دەكات
رێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوای كشانەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

رێكەوت زەكی نووسیویەتی "ھەرچەندە لیژنەی ئیدارەدانی قەیرانەكان بڕیاری دابوو هەفتەی پێشوو دەست بەدابەشکردنی موچەی پێشمەرگە بکرێت، بەڵام نەکرا. ڕەنگە ڕاگرتنی تۆزە موچەکە بۆ ئـەوەبێت کە پێمان بڵێن خەڵکینە ئـەی ئـەوانەی پێتانوابوو ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان خێری ھەیە، ئـەوەتا ھیچیان پێناکرێت".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە كۆتایی پۆستەكەیدا ڕاشكاوانە دەڵێ "باشترین بژاردە و چارەسەر کشانەوەی یەکێتیە لە حکومەتی ھەرێم، تاوەکو حکومەت ھەڵوەشێتەوە و دووبارە حکومەتی نوێ بەگوێرەی قەبارەی لایەنەکان پێک بێتەوە".
یەكێتی و گۆڕان هەوڵدەدەن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی لۆكاڵی لە سلێمانی، ئەویش دوای پیلان و هەوڵە دووقۆڵییەكانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
Top