رێکخەری گشتیی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات: گۆڕان درۆیەکی گەورەی لەگەڵ خەڵک کردو خەڵکی هەلخەلەتاند

رێکخەری گشتیی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات: گۆڕان درۆیەکی گەورەی لەگەڵ خەڵک کردو خەڵکی هەلخەلەتاند
ڕێکخەری گشتیی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوباتی ساڵی 2011 ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێکی زۆری لایەنگرانی گۆڕان، لە ڕێککەوتنەکەی حزبەکەیان و یەکێتی ناڕازین. دەشڵێت: “گۆڕان درۆیەکی گەورەی لەگەڵ خەڵک کرد”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19\5\2016، بەهرۆز جەعفەر، توێژەر و ڕێکخەری گشتیی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ڕێککەوتنی گۆڕان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاوازیی بزووتنەوەی گۆڕان دەردەخات، چونکە بەشێکی زۆری لایەنگرانی گۆڕان بەو ڕێکەوتنە ناڕازین”. گوتیشی: “ئەو ڕێککەوتنە دەری خست کە گۆڕان بە ڕابەرایەتیی نەوشیروان مستەفا، گەورەترین درۆی شاخدار بوو کە ئاراستەی خەڵکی کوردستان کراوە، ڕێککەوتنەکەش تەنھا لاوازیی بزووتنەوەی گۆڕان دەردەخات, چونکە گۆڕان عەقڵیەتێکی فکری و کارکردنی نەبووە، ھەروەھا ئەوەش دەسەلمێنێت کە تەواوی ئەو ھاشوهوشەی گۆڕان دەیکرد، بەشێک نەبووە لە ستراتیژیەت و بیروباوەڕی گۆڕان بە ئازادی و دیموکراسیەت”.
ئەو توێژەرە باسیشی لەوە کرد: “کاتێک نەوشیروان مستەفا لە یەکێـتیی نیشتمانی چووە دەرەوە، لە لاوازی خۆیەوە چووەتە دەرەوە, ئێستاش کاتێک لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتووەتەوە، بە دەرنجامی لاوازی و شکستییەکی زۆرەوە لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتنی سیاسی واژوو کردووە، بێگومان بەھۆی ئەم ڕێککەوتنە لەئاستی سەرەوە تاوەکوو خوارەوە، بزووتنەوەی گۆڕانی تووشی ھەڵوەرینی لایەنگران و ڕێکخستنەکان کردووە”. بە گوتەی ئەو: “ئەدەبیاتی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەدەبیاتێکی ناشرینە، چونکە خودی خۆم کەسێکی بێلایەنم، ھەمیشە لە ڕێگەی توێژینەوەی سیاسییەوە ڕەخنەم لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان گرتووە، بەڵام لایەنگری ھیچ حزبێکم نەدیوە، ھێندەی لایەنگرانی گۆڕان بە ئەدەبێکی نەشازەوە جوێن و تەشھیر و تۆمەتی بێ بنەمام بۆ دروست بکەن.


kdp
Top