ئۆرشەلیم پۆست: ئێران دەیەوێت شاری کەرکوک بە هێز داگیر بکات و حزبوڵا و حوسیەکانی یەمەنیش بۆ موسل بێنێت

ئۆرشەلیم پۆست: ئێران دەیەوێت شاری کەرکوک بە هێز داگیر بکات و حزبوڵا و حوسیەکانی یەمەنیش بۆ موسل بێنێت
بە گوێرەی زانیاری ئەو راپۆرتەی لە رۆژنامەی ”ئۆرشەلیم پۆست ”بڵاوکراونەتەوە، ئێران دەیەوێت بە بەشداری پێكردنی هێزەكانی حەماس، بەشداری شەری موصڵ بكات لە رێگای بەكارهێنانی چەكدارانی حیزبوڵای عیراقی و حۆسیەکانی یەمەن كە ئێستا لە شەڕدان.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هێزەكانی پاسدارانی ئێران پلانی ئەوەیان هەیە كە بەشداری بە هێزەكانی حەماس بكات بۆ شەری موصل کە دووەم گەورەترین شاری عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن هێزەكانی تیرۆریستی داعش دەستی بە سەر گیرا.

هەر بە پێی ئەو راپۆرتە وا دیارە كە چەكدارانی حەماس لە پلانی گەراندنەوەی شاری موصل بە هاوكاری چەكدارانی حیزبوڵا و حێزەكانی حوسیە شیعەکانی یەمەن بە هاندانی ئێران، بەشدار دەبن.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە پیلانێکی تری ئێران دراوە کە ئەو وڵاتە پلانی هەیە بۆ دەست بەسەر گرتنی شاری كەركوك، گەورەترین و دەوڵەمەندترین شاری نەوتی كوردی، ئەمەشیان لە رێگای بە كارهێنانی هێزەكانی حەماس و حەشدی شەعبی و شێواندنی دۆخی ئارامی هەرێمی كوردستان، كە لە كۆنترۆڵی هێزە كوردییەكانە، وە دواتر بەرەبەرە دزە بكەنە نێو شارەکانی تر هەرێمی كوردستان.

ئاشکرابوونی ئەم پیلانەی ئێران لە دژی پارێزگای کەرکوک لەکاتێکدایە کە بە بیانوی شەڕی داعش ئێران بە هاوکاری یەکێتی سەرەیات هاتنی داعش بۆ چەند گوندێکی نزیک ئەو پارێزگایە هێزێکی گەورەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە جێگیرکرد کە دواجار چەندین کێشە لە نێوان کورد و ئەو چەکدارانە سەری هەڵدا، هەرچەندە چەند ڕێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و حەشدی شەعبی کراون، بەڵام حەشدی شەعبی پابەندی هیچ ڕێککەوتنێک نەبووە.

هەرچەندە بڕیاروابوو هێزێکی گەورەی حەشدی شەعبی بهێنرێتە نێو پارێزگای کەرکوک بە مەبەستی پاراستنی لە هێرشەکانی داعش، بەڵام مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە هیچ هێزێک جگە لە پیشمەرگە بێتە نێو ئەو شارە، هەرچەندە هەڕەشەی توند و گەورە لەسەر ڕێگریەکەی بارزانی لە هاتنی حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک لەلایەن سەرکردە سیاسی و سەربازیەکانی شەیعەی عێراقی لە بارزانی کران، بەڵام بارزانی دواجار ڕێگەی نەدا ئەو هێزە بێتە نێو کەرکوک.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی “ئۆرشەلیم پۆست” ئەوەشی تێدا هاتووە کە ئێران بە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان بە مەترسی دەزانێ بۆسەر خۆی وەکو دراوسێیەک لە ناوچەکە، دەیەوێت بە هەر نرخێک و شێوەیەک بێت ئارامی هەرێمی كوردستان کە مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی هەرێمەکە دەکات, بشێوێنێت و سەرکردەکانی سەرقاڵی کێشە ناوخۆییەکانیان بکات.

فەرماندەیەكی پێشمەرگەش لە لێدوانێکیدا بۆ هەمان ڕٶژنامە، رایگەیاندووە كە هێزەكانی حیزبوڵای عێراق و هێزەكانی شیعەی حەشدی شەعبی کە سەربە کۆماری ئیسکای ئێرانن یەكتریان گرتووە كە لە باشوری كەركووك جێگیرکراون، چەكی قورسی سەربازی و پێداویستی سەربازیشیان پێگەیشتووە.

هەر ئەم فەرماندەیەی هێزیەکانی پێشـەرگە بۆ ڕۆژانامەکە دوپاتی كردۆتەوە كە ئێران پلانی گرتنەوەی موصل و كەركوكی هەیە بە مەبەستی قاچاخ بردنی چەك و تەقەمەنی و هێزی سەربازی لەم رێگەیەوە بۆ سوریا و لوبنان و دواتر شێواندنی رۆژهەلاتی ناوەراست.

شیاوی ئاماژە پێکردە ماوەی چەند ڕۆژێکە جێگری سەر کۆنسلگەری ئێران ‘عه‌لی په‌ناهی” لە ڕێگەی شاشەی چەند کەنالێکی ناوخۆی باشووری کوردستان “ئێن ئارتی، پەیام” زمان حالی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەیادی سەدساڵەی ڕێککەوتنی سایکس – پیکۆ دژایەتی وڵاتەکەی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دووپات کردەوە و باسی لەوەش کرد کە بابەتی سەربەخۆیی هیچ بنەمایەکی نیە، تەنها موزایەدەیە، هەردوای ئەو میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان و چەند میدیایەکی نزیک لە یەکێتی و گۆڕان هەمان قسەی عه‌لی په‌ناهیان دووبارە کردەوە و پێشیان وایە کە بابەتی سەربەخۆیی جگە لە موزایەدەی سیاسی، هیچی تر نیە.




رۆژانە هەوال
Top