کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی: باشترین خزمەتگوزاری بە مرۆڤایەتیی گەیاندووە
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی،عومەر ئەحمەد ئەلکیندەری، کونسوڵی گشتیی کوێت لە شاری هەولێر، دڵنیایی خۆی لە ”کۆششی بەردەوامی“ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پێشکەشکردنی ”باشترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتی بەگشتی“ راگەیاندووە.
عومەر ئەحمەد لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پلەی راوێژکاری تایبەت لە ئەنجوومەنی رۆشنبیری و ئابووری سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (ECOSOC).
کونسوڵی گشتیی کوێت باسی لە هەماهەنگیی نـیوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری کوێتیش کردووە و رایگەیاندووە، هاوکارییەکانی ئەو دوو رێکخراوە مەینەت و ئازاری گەلانی عێراق کەم دەکاتەوە.
باسنیوز
