پرۆفیسۆر یوسی كۆپەرواسەر خاوەنی كتێبی سەدەیەك دوای سایكس پیكۆ: سایكس پیكۆ غەدری گەورەی لە گەلانی ناوچەكە كردووە و بە تایبەتی گەلی كورد
له ئێستادا، هێزه رۆژئاواییه‌كان خواستی باڵاده‌ست بوونیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا نه‌ماوه، به چه‌شنی ئه‌وه‌ی له رۆژگاری شه‌ڕی سارد، یان له دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا به‌دی ده‌كرا. ئه‌مه‌ریكا وه‌ك تاكه سوپه‌ر پاوه‌رێك مایه‌وه و، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هه‌وڵیدا باڵاده‌ستیی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت كه ئه‌مه‌ش كارئاسانی كرد بۆ هاتنه‌دی رێككه‌وتنی ئۆسلۆ و رێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و ئه‌رده‌ندا. له ئێستادا نه‌بوونی ئه‌و خواسته ره‌نگدانه‌وه‌ی لاوازی و نائومێدی و بێ سه‌روبه‌ره‌یی و زاڵبوونی دنیابینییه‌كه كه هاوشانه به هه‌ستكردن به تاوان له ئاست شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی رۆژئاوا له به‌رامبه‌ر موسڵمانان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له رابردوودا و ئه‌و گه‌شبینییه‌ی كه هه‌بوو به‌وه‌ی ده‌توانرێت له رێیی دیپلۆماسیه‌ته‌وه ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه ماون، چاره‌سه‌ر بكرێن، كه ئه‌مه‌ش سه‌ربكێشێت بۆ لیخۆشبوون له لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه.
ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه‌یه كه ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه بۆچی رۆژئاوا له سیاسه‌ته‌كانیدا كه په‌یوه‌ستن به پاراستنی سنووره‌كانی ئێستاوه دوودڵه. له لایه‌كه‌وه رۆژئاوا به قووڵی پابه‌نده به‌م ئامانجه‌وه. له‌م سیاقه‌دا، به توندی دژی هه‌وڵه‌كانی كورد بووه بۆ بره‌ودان به سه‌ربه‌خۆیی و به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی پێشوودا له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه ده‌دوێت. بۆ نموونه، به‌رده‌وام وه‌ك رژێمێكی شه‌رعی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌سه‌د ته‌نیا كۆنتڕۆڵی له سه‌دا 20ی خاكی سووریا ده‌كات. به‌و پێیه ئه‌سه‌د خاوه‌نی كورسییه‌كه‌ی سوریایه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی پاسپۆرتی سووری هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دراوسێكانیدا ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژئاوا ئاماده نییه هێزی زه‌مینی ره‌وانه بكات بۆ پاراستنی ئه‌و نیزامه‌ی كه پێشتر له ناوچه‌كه‌دا له ئارادا بوو. ئاشكرایه كه هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجه‌ش نه‌بۆته ئه‌وله‌وییه‌تێكی باڵا لای رۆژئاوا، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی روون بووه‌وه كه ئه‌نجامنه‌دانی هیچ كارێك ره‌نگه هۆكارێك بێت بۆ كۆچێكی گه‌وره له لایه‌ن خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا، ئه‌م سیاسه‌ته نه‌گۆڕاوه. وه‌ك پارسه‌نگێك بۆ ئاماده‌نه‌بوونی بۆ شه‌ڕكردن، رۆژئاوا ئاماده‌یه پشتیوانی ئه‌و كه‌سانه بكات كه پێیان ده‌وترێت رادیكاڵیستی واقیعبین، به‌و ئومێده‌ی كه ئه‌مانه بتوانن كاره قێزه‌ونه‌كه بكه‌ن، ئه‌ویش بینا له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی كاتیان به سیستمی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌ئارادایه. ئاشكرایه كه ئه‌مه سیاسه‌تێكی مه‌ترسیداره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رادیكاڵیسته واقیعبینیانه دۆستی رۆژئاوا نین و هیچ بایه‌خ به هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا ناده‌ن له مه‌ودای مامناوه‌ند و دووردا، ته‌نانه‌ت له مه‌ودای كورتیشدا، چونكه زۆربه‌یان ئه‌وله‌وییه‌تی دیكه‌یان هه‌یه.
شتێك كه روون بێت، ئه‌وه‌یه دوودڵیی رۆژئاوا رێگه‌ی بۆ رووسیا خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی ده‌ستڕۆیشتو له ناوچه‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا ناڕوشن نییه له سیاسه‌ته‌كه‌یدا و ئاماده‌یه راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ پاراستنی دۆسته‌كانی. له روانگه‌ی به‌رده‌وامبوونی سایكس پیكۆ-وه، رووسیا بۆته هێزێكی كاریگه‌ر و ده‌ستڕۆیشتوو كه هاوكاره له پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه.
نووسینی:
Yossi Kuperwasser
سه‌رچاوه:-
A Century after Sykes-Picot: Strategic and Geopolitical Aspects
