پڕۆفیسۆرێكی كەنەدی: دوای داعش عێراق شەڕ دژی كورد ئەنجامدەدات

پڕۆفیسۆرێكی كەنەدی: دوای داعش عێراق شەڕ دژی كورد ئەنجامدەدات
شەڕی داعش سنووری کوردستانی دیاریکرد، کەپێش هاتنی داعش ئەو سنوورانە نەبوون کە پێشمەرگە ئێستا دەیپارێزێت. دوای داعش کێ بەرامبەر کورد دەوەستێ؟ وەڵامی ئەم پرسارە لەمیانەی کردنەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو هات کە تێدا باسی کوردستانی دوای داعش کرد.

لێکۆڵەڤانێک، کە خوێندنەوەی بۆ دۆخی کوردستان کردووە، بە کورد دەڵێ خۆتان بۆ شەڕێکی دژوار دوای شەڕی داعش ئامادە بکەن.

پرۆفیسۆر پارپۆت، لە زانکۆی مۆنتریالی کەنەدا بە رووداوی گوت "دوای شەڕی داعش هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن عێراقێکی بەهێز دروستببێت، کە عێراقی بەهێز دروستبوو، شەڕێکی گەورە لە دژی کورد ئەنجامدەدەن بۆ وەرگرتنی ئەو خاکەی کورد دوای داعش بەدەستیهێناوە. ئێستا رووسیا و ئەمریکا لە ناوچەکە هەیە و ئەگەر عێراق یان هەر دەوڵەت و گرووپێکی دیکە شەڕی کورد بکات ئەوە تەنیا ئەمریکایە کورد دەپارێزێت و بەرگری لە کورد دەکات، نەک رووسیا یان هێزێکی دیکە).

بەشداربووانی لێکۆڵێنەوەکە دەڵێن، ئەوە شەڕی داعش بوو ناوی کوردستان وپێشمەرگە خرایە سەر نەخشەی جیهان. بەڵام مەترسی ئەو شەڕە بۆ سەر کورد هێشتا کۆتای پێنەهاتووە.

هاوكات پڕۆفیسیۆر، فلادیمێر ڤاسێف، لەكاتی بەشداریکردنی لە توێژینەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، لەبارەی قۆناخی دوای رێككەوتننامەی سایکس پیکۆ رایگەیاند، قۆناخی سایکس پیکۆ بۆ قۆناخی ئێستا تەواو کاڵبووەتەوە، سنوور لە نەخشەی ساسیکس یپکۆدا هەڵوەشاوەتەوە، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان تەواو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بۆ نمونە ئیستا رووسیا تەواو هاوکاری سەربازیی و دارایی سووریا دەکات و بەمەش هاوکاری وڵاتانی گەورەی جیهانیش بۆ کێشەکانی عێراق وسووریا تەواو گۆڕاوە.

ڤاسێف گوتیشی "هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە زۆر جیاوازترە لەگەڵ وڵاتانی دیکە، لەبەرئەوەی خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆیەتی و تێیدا پرۆسەی ئاشی و ئارامی سەقامگیرە، هاوکات هێزێکی هەیە کە پێشمەرگەیە بە نوێنەرایەتی هەموو جیهان شەڕی داعش دەکات، ئەوەش لە نێو وڵاتانی نێودەوڵەتیدا بەهەند وەردەگیرێت و متمانەی زۆری هەیە"...
Top