سەرۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌

سەرۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌
سەرۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان بۆ چارەسەری گرفتەكانی عێراق كرده‌وه‌.



ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشەممە (18-5-2016) لە سەلاحەدین " سەرۆك مسعود بارزانی " سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە" عادل عەبدولمەهدی" سیاسەتمەدار و سەركردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد.



لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و قەیران و ڕووداوە سیاسییەكانی ئەم دواییەی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لە ڕێگەچارەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان. هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان.



لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقییەكان.







باسنیوز
Top