ده‌بێت جۆری گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدادا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت
(عه‌لی عه‌ونی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی كوردستانی راگه‌یاند: "كورد هیچ ئیمتیازاتێكی له عێراقدا نه‌ماوه، ئاخر بودجه‌یه نامانده‌نێ، هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌یە رایانگرتووه، كێشه بۆ هه‌ناردهی نه‌وت دروست ده‌كه‌ن و خۆشیان له‌هه‌موو پابه‌ندبوونێكی یاسا و ده‌ستووری ده‌دزنه‌وه."
(عه‌لی عه‌ونی) گوتی: "كاتی ئه‌وه هاتووه جۆری گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدادا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و پێیان بڵێین، كاتی ئه‌وه هاتووه وه‌كو دوو دراوسێی باش مامه‌ڵه لەگەڵ یه‌كتریدا بكه‌ین و بۆ هه‌ردوولامان ئه‌وه باشه، ئه‌وكاته‌ش نه به‌غدا خۆی به ئێمه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات و نه ئێمه‌یش چاومان له به‌غدا ده‌بێت، به‌ڵكو كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی خۆمان هه‌بێت و تواناكانی خۆمان له‌ناوخۆی خۆمان به‌كار بهێنین".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "زۆر گرینگه جۆری گفتوگۆی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یش بگۆڕدرێت، بۆ ئه‌وەی پێیان بڵێین كه ئێمه مه‌ترسیی نین بۆ سه‌ر هیچ و پێكهاته‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌دا."
KDP
