لیژنەكانی چاکسازی لەناو پارتیدا، له‌ماوه‌ی مانگێکدا کاری خۆیان ده‌كەن
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی (ئەکرەم ساڵح) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی، دروستكردنی لیژنه‌گه‌لێك كه لەدوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بڕیاری لێ دراوه، بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرته لەبارەی ھەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و حیزبایەتی و دارایی و وەبەرھێنان و راگەیاندن و جەماوەریەکان و پەیوەندیەکان.
(ئەکرەم ساڵح ) گوتیشی، لەئێستادا لیژنەکان دەستبەکاربوونە و ھەر لیژنەیەک لەوانە رای لقەکان وەردەگرێت و، له‌گه‌ڵیاندا ئەو پرسانە ده‌خه‌نه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه کە پێویستە چاکسازییان تێیدا بکرێت.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ئەو لیژنانە لە ماوەی مانگێکدا کارەکانی خۆیان تەواو دەکەن و، دەیکەن به راپۆرت و ده‌یده‌ن به مەکتەبی سیاسی.
KDP
