جەمال مورتکە: ململانێیەکی قووڵ لەسەر ئازادکردنەوەی مووسڵ هەیە
جەمال مورتکە، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری گوێڕ، ڕاگەیاند: “لە ڕووی پراکتیکییەوە، بابەتی ئازادکردنەوەی مووسڵ بەدەست هێزەکانی هاوپەیمانانە، لە ڕووی تیۆریشەوە لەبەر ئەوەی حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەبێت ڕەزامەند بێت لەسەر فەرمانی ئازادکردنەوەی شارەکە”. ئەوەشی نەشاردەوە کە پێشبینی ناکات، سوپای عێراق بتوانێت مووسڵ ئازاد بکاتەوە، چونکە ئامادەکارییان نییە. دەشڵێت: “ڕاستە لێرە و لەوێ لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرش دەکەنە سەر هەندێک شوێن، بەڵام ئەمە بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی نییە کە تەنیا سوپای عێراق ئامادەکاری بۆ کردبێت".
جەمال مورتکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ململانێیەکی زۆر لە نێوان ڕووسیا و ئێران لە لایەک و ئەمریکا و تورکیا لە لایەکی دیکەوە، لەسەر ئازادکردنەوەی مووسڵ هەیە. گوتیشی: “سعودیە هێزی بۆ تورکیا ناردووە کە دەلیلە لەسەر ئەوەی نایەوێت ئێران دەست وەرداتە ئازادکردنەوەی مووسڵ، لەهەمان کاتدا تورکیا هاوکاریی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات بۆ ئازادکردنەوەی ڕەققە کە ڕووسیا بە نیازە ئازادی بکاتەوە، لەولاشەوە ئێران نایەوێت تورکیا ڕۆڵی لە ئازادکردنەوەی شاری مووسڵ هەبێت کە ئەمانە دەرهاوێشتەی مەترسیدارن و چاوەڕوان دەکرێت مووسڵ ببێتە پارچە پارچە، چونکە شیعە قەبوڵ ناکات موسڵ ببێتە پایتەختی سوننە، سوننەکانیش دەیانەوێت خۆیان شارەکە بەڕێوە ببەن".
جەمال مورتکە ئەوەشی خستەروو: هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەرێمی کوردستان دەرگایان کردوە تەوە بۆ سوپای عێراق تالێرەوە هێرش ببەن بۆ سەر موسل.
باسنیوز
