سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق كرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق كرد
ئەمڕۆ سێشەممە17ـی5ـی2016 (د.فوئاد مەعسوم) سەرۆككۆماری عێراق لە سەلاحەدین سەردانی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا دواگۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەرێم و ناوچەكە خرایە بەرباس و، هەنگاوەكانی چارەسەركردنی پرۆسەی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێگاچارەی دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنەرانە لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ كرایەوە.
لە درێژەی كۆبونەوەكەی نێوان سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵی هێزەکانی عێراقی لە ڕووبەڕووبونەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەرز نرخێندرا.









KDP
Top