ڤاتیکان: کریستیانەکان پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان و بارزانی دەکەن

ڤاتیکان: کریستیانەکان پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان و بارزانی دەکەن
بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی فەرمیی ڤاتیکان، کریستیانەکانی مووسڵ دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ بەفەرمی ناسینی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ببێت بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

ئاژانسی فەرمیی ڤاتیکان (Fides) ئاماژە بەوە دەکات، کریستیانە کلد و سریانەکان و هەروەها کریستانەکانی سووریا کە بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەبوونە و ئێستا لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.

کریستیانەکان وێڕای پشتگیری لە سەربەخۆییی کوردستان، پشتیوانی لە سەرۆکی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، هەروەها داوای ڕزگارکردنی ناوچەکانیان لە دەست داعش دەکەن تا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی کارە توندڕۆکانی چەکدارانی داعشه‌وه‌ بە هەزاران کەس لە ناوچەکانی ژێردەستی ئەو ڕێکخراوەدا لە ترسی گیان و ماڵی خۆیان، ئاوارە بوون و وەک پەناگایەکی ئارام ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە کە ژمارەیەکی زۆر لەو ئاوارانە کریستیانن و زۆربەیان لە هەولێر و دهوک نیشتەجێن.





KDP
Top