ئه‌دهه‌م بارزانی له سلێمانی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
فازڵ رەئووف، به‌رپرسی لقی 21-ی پارتی له ده‌وروبه‌ری سلێمانی راگه‌یاند: کە ئه‌وه‌نده‌ی به‌وان گه‌یشتوه بڕیاره رۆژی چوارشەممە ئه‌دهه‌م بارزانی، وه‌كو به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
ئه‌و بەرپرسەی پارتی لە سلێمانی هەروەها گوتی "گۆڕانكاری له‌كاری حیزبی‌دا حاڵه‌تێكی ئاسایه، هاتنی به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانیش له‌و چوارچێوه‌دایه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌هاتنی به‌ڕێزیان پارتی خزمه‌تێكی زیاتر بە خه‌ڵكی سلێمانی بكات".
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی عیزه‌ددین به‌رواری كه ئێستا به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتییه له سلێمانی، به‌رپرسی لقی 21ی پارتی گوتی " ئەو ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و، له‌وێ مه‌كته‌ب سیاسی كاری دیكه‌ی پێ ده‌سپێرێ".
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕووی بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه له سلێمانی به سێیه‌مین حیزب هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر له 90 هه‌زار ده‌نگده‌ری له سنووری پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه و خاوه‌نی 3 كورسیه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
رووداو
