لە كۆماری ئیسلامی ئێران؛ 6 زیندانی كورد له‌سێداره‌دران
سزاكه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئایار جێبه‌جێكراو هه‌ر شه‌ش هاوڵاتییه‌كه له‌سێداره‌دران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاری ئورمیه‌وه به‌خه‌ندانی وت "ئه‌و شه‌ش هاوڵاتییه كورده رۆژی رابردوو 16ی ئایار له‌به‌ندیخانه‌ی 15ی زیندانی ئورمیه‌وه گوازرابوونه‌وه بۆ ژووره تاكه‌كه‌سییه‌كانی ئه‌و زیندانه‌و ئه‌مڕۆ 17ی ئایار له‌سێداره‌دران".
سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە پێنج كه‌سیان خه‌ڵكی ئورمییه‌ن و یەکێکیتریشیان خەڵکی سەڵماسە.
ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران بڕیاری تاوانباركردنی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی دابوون به‌مامه‌ڵه‌كردن‌و كڕین‌و فرۆشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرابون.
پێشتر ماڵپه‌ڕی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران (هێرانا) ناسنامه‌ی 69 زیندانی ده‌ریای ئورمیه‌ی بڵاوكردبووه كه‌چاوه‌ڕوانی سزای سێداره ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری كوردپا، له‌مانگی ئاداری 2015 تا ئاداری 2016 سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 40 هاوڵاتی كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا جێبه‌جێكراوه.
خه‌ندان
