روشدی: کورد نابێت به‌ سووک و ئاسان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌‌غدا رازی بکرێت

روشدی: کورد نابێت به‌ سووک و ئاسان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌‌غدا رازی بکرێت
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر پێویستی جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی و مانەوەی هێزی پێشمەرگە لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە وەک مەرجێک له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کورد بۆ به‌غدا.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "صوت العراق" عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: مەرجی گەڕانەوەی نوێنەرانی کورد بۆ بەغدا جێبەجێکردنی مادەی 140ی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق و مانەوەی هێزی پێشمەرگە لەناوچەکە کێشە لەسەرەکان.

گوتی: "عێراق له‌ ئێستادا بەقۆناغێکی دژوار تێده‌په‌ڕێنێت و کێشه‌یه‌ک له‌ ناوماڵی شیعە هەیە بەتایبەتی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی سوننە لە پرۆسەی سیاسی و لەلایەکی دیکە گرفت و کێشەی هەولێرو بەغدا وڵاتانی ده‌ره‌کیش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌رییان لەسەر سەربەخۆی عێراق داناوە".
ئاماژەی بەوەشدا کورد نابێت به‌ سووک و ئاسان له‌ به‌رانبه‌ر به‌ڵێنی زاره‌کی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌‌غدا رازی بکرێت و ده‌بێ گەرەنتی یاسایی لە بەغداوە وەربگیرێت.
Top