گه‌وه‌ره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، سبه‌ی سێشه‌ممه 17ی ئایار له رێوره‌سمێكدا به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر داده‌ندرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه له رێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناخه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی ئه‌ڵمانیا و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده ده‌بن.
ئه‌و نه‌خۆشخانه یه 50 قهڕهوێلهییهو و پێكهاتووه له چوار هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریی و به‌شی فریاكه‌وتن و 24 سەعاتیش كراوه ده‌بێت و پزیشكان و پسپۆڕانی ئه‌ڵمانی تیایدا كار ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز
