پارتی چاکسازییەکی چڕ لە ڕاگەیاندنەکانیدا دەکات
پارتی دیموكراتیی كوردستان، خاوەنی چەندان میدیای جۆراوجۆر و ژمارەیەکی زۆری کارمەندە کە بەسەر میدیاکانی (بینراو، بیستراو، نووسراو و ئەلیکترۆنی)دا دابەش بوون، بەڵام هەندێک لە کادیرانی ڕاگەیاندنی پارتی پێیان وایە کە ئەو میدیایانە نەیانتوانیوە ڕۆڵی تەواوەتیی خۆیان بگێڕن و پێویستییان بە چاکسازیی تەواو هەیە. لەبەرامبەر ئەو خواستانەشدا، ئاریان فه‌ره‌ج، سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى هه‌ولێر و كادیرى ڕاگه‌یاندنى پارتى دیموكراتیی كوردستان، گوتى: "ئاستی ڕاگه‌یاندنی پارتی ئێستا زۆر باشه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی تێیدا خه‌رج ده‌كرێت، چونكه حاڵی حازر چاره‌گی پاره‌ی جارانی بۆ دابین ده‌كرێت".
لە لایەن خۆشیەوە، ئه‌كره‌م ساڵح، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتى دیموكراتیی كوردستان، ڕاگه‌یاند، پارتى بۆ چاكسازى كردن له‌ناو ئۆرگانەکانی، بۆ هه‌موو سێكته‌ره‌كان لێژنه‌ى تایبه‌تى پێكهێناوه و لێژنه‌كان ئێستا له حاڵه‌تى ئاماده‌كاری دان و چاره‌سه‌رى هه‌ر كێشه و گرفتێك ده‌كرێ كه له ئۆرگانەکانی پارتیدا هه‌بێت".
باس‌نیوز
