یەکێتیی نووسەرانی کورد دوو کتێبی فەلەکەدین کاکەیی بڵاو دەکاتەوە

یەکێتیی نووسەرانی کورد دوو کتێبی فەلەکەدین کاکەیی بڵاو دەکاتەوە
بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر رێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی نوێی فەلەکەدین کاکەیی نووسەر و کەسایەتیی ناسراوی کورد بەڕێوە ببات.

پەیجی تایبەتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد لەقی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەم بارەوە بڵاوی کردوەوەتەوە، لەماڵی نووسەران لە هۆڵی مەهدی خۆشناو، سەعات 5:30ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 2016 -5 -19 رێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی فەلەکەدین کاکەیی نووسەرای ناوداری کورد بەڕێوە دەچێت.

هاوکات لەگەڵ ئەو کۆڕە فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لەبارەی ژیان و بەرهەمی فەلەکەدین کاکەیی بە بەشداریی زریان کاکەیی و شێرزاد هەینی پیشانی ئامادەبوان دەدرێت.









باسنيوز
Top