پەیەدە، خۆپیشاندانی لە دژی ڕێككەوتننامەی سایكس پیكۆ، بڵاوە پێ كرد

پەیەدە، خۆپیشاندانی لە دژی ڕێككەوتننامەی سایكس پیكۆ، بڵاوە پێ كرد
لە ڕۆژئاوای كوردستان، خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بۆ نیشاندانی یەكڕیزی لە بەرانبەر ڕێككەوتننامەی سایكس پیكۆ، لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە بڵاوەی پێ كرا.

هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی فیستڤاڵی كۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا، گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان وەك نیشاندانی یەكڕیزیی كورد لە بەرانبەر ڕێككەوتننامەی سایكس پیكۆ و پارچەكردنی كوردستان، ڕژانە سەر شەقامەكان.

خۆپیشاندەران، هاوشیوەی فێستیڤاڵی كۆڵن، تەنیا ئاڵای كوردستانیان بەرز كردەوە، بەڵام لە چەند شوێنێكی وەك گركێلەكێ و درباسیە لەلایەن هێزەكانی ئاساییشی سەر بە (پەیەدە)ـوە هێرشیان كرایە سەر و، لە گركێلەكێیش هەوڵیان دا ئاڵا لە دەستی خۆپێشاندەران دەربهێنن و لە دەرباسیەیش بە ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد.








KDP
Top