قەهوەچی: ریفراندۆم پرسێكی نیشتمانییە.. بۆ ئەوەی سەربەخۆیی ڕابگەیێنین
(مونا قەهوەچی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەك لایەنێكی سیاسیی توركمانی، دوای 100 ساڵ بەسەر ڕێككەوتنی سایكس پیكۆدا، داوا دەكەین بە زووترین كات ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت، هەروەها داواكارین خەڵكی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكان و ئایین و ئایینزاكان پشتگیری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بكەن، بۆ ئەوەی بتوانین سەربەخۆیی خۆمان ڕابگەیێنین".
(قەهوەچی) گوتیشی: "دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن و یەكڕیزیی بپارێزن، چونكە ریفراندۆم پرسێكی گرینگی نیشتمانییە، پرسێكە تەنیا پەیوەندی بە حزبێكەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە هەموو لایەنەكانەوە هەیە، بۆیە پێویستە هەرچی زووە ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت، چونكە بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان، هەموو كێشە ناوخۆییەكان چارە دەبن".
KDP
