17 چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژران

 17 چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژران
بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە، 17 چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژران.



ئێوارەی رۆژی شەممە 14ـی ئایاری 2016، فڕۆکە جەنگییەکان بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە رۆژهەڵاتی چیای حەمرین بۆردومان کرد و پێنج ئۆتۆمبێلی ئەو رێکخراوە تێکشکان.



بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکان، کە بارەگاکانی داعشی لە گوندەکانی سەفرە و زەرکەشی گرتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی 17 چەکداری داعش.



دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، لە مانگی حوزەیرانی 2014ـەوە چەکدارانی داعش پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و دیالە و شارۆچکەی حەویجە و دەوروبەریان لە باشووری کەرکووک داگیر کرد.










باسنیوز
Top