كادیرێكى یه‌كێتی: ڕێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی به ڕێككه‌وتنی نه‌وه‌ده‌كان ده‌چێت
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی كه ئێستا سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى ژنانى كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه كه وێنه‌یكی بۆ(باس‌نیوز) نێردراوه ده‌ڵێ" ئه‌و ڕێككه‌وتنه پیاوسالارى و سیسته‌مى پیاوانه‌ى پێوه‌دیاره و بۆیه جێگاى خۆیه‌تى و به پێویستى ده‌زانم ژنانى هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كى گونجاو بێنه ده‌نگ".
ئه‌و كادیره ژنه‌ی یه‌كێتی نووسیویه‌تیشی " داواكارم هه‌موو ژنه‌كانى نێوان ڕیزه‌كانى ئه‌و دوو حیزبه به پیر ئه‌و داواكارییه‌وه بێن و هه‌وڵبده‌ین كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنن و ده‌كرێت هه‌ڵمه‌تى واژووكردنیش له‌نێو ئه‌و دوو حیزبه ده‌ست پێبكه‌ن".
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێوه‌ی زاره‌كی ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنی نێوانیان داوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمی واژوو له‌سه‌ر ڕه‌شنوویه‌كه نه‌كراوه و به‌شێكیش له كادیر و به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیی به‌توندی و به‌هۆكاری جیاواز ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕێككه‌وتنه وه‌ستاونه‌ته‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندووه.
باس‌نیوز
