مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕێكەوتنەكەی لەگەڵ گۆڕان پەسەند كرد
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، له‌تیفی شێخ عومه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سلێمانی گوتی "له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه ڕه‌زامه‌ندین له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ڕه‌شنووسی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، به‌و هیوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه دۆخی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیرتر بكات".
گوتیشی "هه‌ندێ تێبینیمان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌یه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گۆڕان تاوتوێی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی. ناوبراو گوتی "هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی نابێت و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ین".
باس‌نیوز
