سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی حدکا دەکات
لەم بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وێنەیەک لەو پەیامەی بۆ ئاژانسی (باسنیوز) ناردووە.
دەقی پەیامەکە:
پەیامی هاوخەمیی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک چەکۆ ڕەحیمی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم كاك مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
سڵاو و ڕێز..
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی لێهاتوو كاك چەكۆ ڕەحیمی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانمان بیست كە بە نەخۆشی گیانی لەدەست داوە. سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و، سەركردایەتی و ئەندامانی حزبەكەتان دەكەم و هاوسۆزی خەمتانم.
داواكارم لە خودای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
12ـی 5ـی 2016
