هەر حزب و لایەنێك دژی سەربەخۆیی بێ، دەكەوێتە بەر نەعلەتی مێژوو و نەفرەتی هاووڵاتیان
(عەلی عەونی) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك كورد بۆ سەربەخۆیی پێویستمان بە ڕیفراندۆم نییە، كاتێك پێشەوا قازی كۆماری كوردستانی ڕاگەیاند، هیچ ڕیفراندۆمێكی ڕانەگەیاند و چووە سەر بەردێك و كۆماری كوردستانی ڕاگەیاند، چەندین دەوڵەت لە یەكێتی سۆفیەت جیا بوونەوە و دەوڵەتیان ڕاگەیاند و هیچ ڕیفراندۆمێكیان نەكرد، بۆیە با دەوڵەتی كوردستان ڕایگەیێنین و پێویستمان بە هیچ ڕیفراندۆمێكیش نییە؛ بە رای من ریفراندۆم پیویست نییە، بەڵام لە دوایین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیدا جەخت لە خێراكردنی كارەكان بۆ کردنی ڕیفراندۆمەکە كرایەوە؛ ئەو كارانەی پێویستە بیانکەین، پێویستە چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ لایەنەكاندا بكەین؛ دەبێ هەرهەموومان یەكدەنگ و یەكڕیز بین لەسەر ئەو پڕۆژەیە، هەر حزب و لایەنێك ڕازی نەبێت دەكەوێتە بەر نەعلەتی مێژوو، مێژوویش ڕەحم بە كەس ناكات؛ هەر لایەنێك و جەبهەیەك كار بۆ ئەوە بكات گوایە ئێستا كاتی دەوڵەت نییە، دەكەوێتە بەر نەفرەتی خەڵک و گەل."
سەبارەت بە ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان، ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی دەڵێ: "هەڵوێستی پارتی دیارە، ئێمە پێمان خۆشە هەموو حزب و لایەنەكان لەگەڵ یەكدا باش بن؛ هیوادارین ئەو ڕێككەوتنە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كوردستان بێت، بۆ ئێمەیش وەك پارتی باشترە ئەگەر ببنە یەك بۆ ئەوەی ئێمە لەگەڵ یەك لایەندا دابنیشین و گفتوگۆ بكەین...
kdp
