شاندێکی کەسایەتی ئێزیدی و ماڵپەری هکارنێت سەردانی باڵوێزخانەی عێراقیان کرد

شاندێکی کەسایەتی ئێزیدی و ماڵپەری هکارنێت سەردانی باڵوێزخانەی عێراقیان کرد
لە نێو شاندوڕێکخراوپارتە سیاسی وکۆمەڵایەتی وڕۆشنبیری وچالاکەوانە مەدەنیەکانی کورد،بەتایبەتی وڕەوەندی عێراق بەگشتی ڕۆژانە لەنێو باڵوێزخانەی عێراق دەبینرێن، بۆ پێشوازیکردن وهاتنی بەڕێز سەیوان بارزانی ، بەمەبەستی دەست بەکاربوونی وەک باڵوێزی نوێی عێراق، ماڵپەری هەکار نێت لە ئەڵمانیا بەسەرپەرشتی نایف رەشۆ بەرپرسی ماڵپەری هەکارنێت و شاندی یاوەرکەی هەروەک توێژێکی زیندووی ناوئەوکۆمەڵگایە بەئەرکی سەرشانی خۆیان زانی ،کە ئەمڕۆ بەچەپکە گوڵەوە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستە بکەن ولەبەرامبەردا، بەریز سەیوان بارزانی سوپاس وپێزانین خۆیی دەربڕی ولە دانیشتنێکدا باسێکی کورتی کارەکانی خۆی بۆکردن و دووبارە سوپاسی ئەو سەردانەی کردن .هەروەها باسێکی چڕوپڕیان لە بارەی عراق بە گشتی کوردستان بەتایبەتی و ڕەوەندی کوردی وهەروەها لەسەر پرسی جینۆسایدی ئیزیدیەکانی بۆ باسکردن و ئەو گیروگرفتانەی کە لە ساڵانی پێشوودا هاتوونەتە پێشیان وبێ چارەسەر ماونەتەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت،بەرێز سەیوان بارزانی دەست خۆشی و پیرۆزبایی بە بۆنەی تێپەڕبونی هەشت ساڵ بە سەر ماڵپەڕی هەکارنێت لێکردن وهیوای خواست زیاترخزمەت بەپرسی نەتەویمان بکەن وبەردەوام بن لەسەرهەمان رێبازیی کوردایەتی لەکاروخزمەتەکانیان .
Top